Dr. Kamaran Hassan Posts

داهێنانی خەڵک

دوکتۆر کامه‌ران حه‌سه‌ن

داهێنانی خەڵک
کاتێک باس لە داهێنان دەکەین ڕەنگە بیر لە تەکنەلۆژیایەکی زۆر ئالۆز بکەین، ئەمەش دەتوانێ زۆر ترسناک بێت. وا بیردەکەین کە ئەم داهێنانە گۆڕانکارییەکی زۆر لە ئاستێکی باڵای تەکنەلۆژیا، دروست دەکات. داهێنان بۆ ئێمە بە واتای ناساندنی تەکنەلۆژیایەکی تازە لە لایەن ستیڤ جابزەوە لە هۆڵێکی گەورە و بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسە.
بە ئالۆز تێگەیشتن لە داهێنان و تەکنەلۆژیا وا دەکات کە کەمتر بیر لە تواناکانمان بکەین و سوودی لێ وەربگرین. پرسیار ئەمەیە داهێنان چییە؟ ئایا داهێنان تەنها دەبێت لە بابەتێکی ئالۆز بێت؟ تەکنەلۆژیا چییە؟ ئایا دەکرێت بە چەقۆیەک بڵێین تەکنەلۆژی؟
لە ئاسیا بە تایبەت وڵاتی هیندیستان لەم ساڵانەی دووایی دا چەمکێک بە ناوی داهێنانی خەڵک (Grassroots Innovation) هاتوتە کایەوە. جۆرێک لە داهێنان کە تەکنەلۆژیای تازە تێدا نابینین، بەڵکوو تەنها کەرەستەیەکە بۆ ئاسان تر کردنی ژیانی خەڵک. داهێنانی خەڵک پەیوەست نییە بە ڵێوارەکانی تەکنەلۆژیا، تەنانەت باس لە بازارەکانی جیهانی ناکات، بەڵکوو بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا کۆنەکان، بیرۆکەی ساکار و تەکنیکە سادەکان هەوڵ بۆ باشتر کردن و شیوازێکی نوێ ژیان دەدات.
داهێنان زۆرتر لە لایەن چینێکی شارنشینی خوێندەواری زانکۆیی بەرهەم دێت، لە کاتێک دا داهێنانی خەڵک لە لایەن چالاکوانانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی بەرهەم دێت، ئەمانە زۆرتر لە ئەیش و ئازاری خەڵک تێدەگەن و ئەم ئازارە دەکەن بە هەوێنی داهێنان. گرنگی کارەکەیان لەمەدایە کە سەختییەکانی ژیانی خەڵک ببینن و بۆ چارەسەریەکەشی ڕێگەچارەیەکی گونجاو پەیدا بکەن.

Related Articles

Back to top button
error: Content is protected !!
Close