Dana ibrahim Seminarsسیمیناره‌کان

سیمیناری “گه‌شه‌پێدانی بازرگانی” له شاری سلێمانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 28/09/2019 سیمیناری “گه‌شه‌پێدانی بازرگانی به‌ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێک له بازرگانان و خاوه‌ن کۆمپانیاکانی کوردستان له ئوتێل “های کرێست”ی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌م سیمیناره له‌لایه‌ن “سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاینده‌کان له کوردستان” به ئاماده‌بوون و پێشکه‌ش کردنی بابه‌ت له‌لایه‌ن به‌ڕێزان دوکتۆر کامه‌ران حه‌سه‌ن ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی پلاندانان، مامۆستا ناصح به‌رزنجی مامۆستای زانکۆ و مامۆستا دانا ئیبراهیم ئه‌ندام و نوێنه‌ری فیدراسیۆنی جیهانی ئاینده‌توێژی له کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م سیمیناره‌دا مامۆستا ناصح به‌رزنجی پێناسه‌یه‌کی کورتی له “فیدراسیۆنی جیهانی ئاینده‌توێژی” کرد و پاشتر په‌یامی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری “فیدراسیۆنی جیهانی ئاینده‌توێژی” بۆ به‌شداربوانی ئه‌م سیمیناره بڵاو کرایه‌وه‌

دواتر دوکتۆر کامه‌ران حه‌سه‌ن ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی پلاندانان بابه‌تێکی له‌سه‌ر پێویستی کۆمپانیاکانی کوردستان بۆ ڕاوێژکاری بازرگانی پێشکه‌ش کرد و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی کوردستان تووشی کێشه‌ی نه‌بوونی ستراتیجی و پلان بوون و به‌تایبه‌ت له به‌شی مارکێتینگ نه‌یانتوانیوه به‌و ئامانجانه‌ی دایانناوه بگه‌ن، هه‌ر بۆیه هه‌موو کۆمپانیایه‌ک پێویستی به ڕاوێژکاری بازرگانی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوو بێت و بتوانێت په‌ره‌ به‌ بزنسه‌که‌ی بدات

بابه‌تی دواتر له‌لایه‌ن مامۆستا دانا ئیبراهیم “ئه‌ندام و نوێنه‌ری فیدراسیۆنی جیهانی ئاینده‌توێژی له کوردستان” له دوو به‌شدا پێشکه‌ش کرا. به‌شی یه‌که‌م له‌سه‌ر بنه‌ماکانی زانستی ئاینده‌توێژی بوو که ده‌بێت بزانین یه‌ک ئاینده‌ی دیاریکراو بوونی نیه و ئێمه هه‌مووکات چه‌ند ئاینده‌مان له پێش چاوه و ده‌توانین به که‌ڵک وه‌رگرتن له زانستی ئاینده‌توێژی ئه‌و ئاینده شیاوانه‌ی که ده‌مانه‌وێت رووبدات، بونیاد بنێین.

مامۆستا دانا ئیبراهیم له به‌شی دوه‌می بابه‌ته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به شێوازی نوێی بزنس کردن له ڕێگای ئۆنڵاینه‌وه‌ کرد و خاوه‌ن کۆمپانیاکانی کوردستانی هاندا به‌ره‌و دامه‌رزاندنی بزنسی نوێ به شێوازی پلاتفۆرمی گشتی بو ئاسانکاری له خزمه‌تگوزاری هاووڵاتیان. هه‌روه‌ها له به‌شێکیتر له بابه‌ته‌که‌ی ده بزنسی ئۆنلاینی باسکرد که ده‌توانرێت بۆ یه‌که‌مجار له کوردستان بکرێت و کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر بزنس و بازرگانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Back to top button
error: Content is protected !!
Close