Dr. Kamaran Hassan Posts

سێرێندیپیتی یان دۆزینەوەی دەرفەتەکان

دکتۆر کامەران حەسەن دکتۆرای پیشەیی بەڕێوەبردنی کار

ڕیچارد وایزمەن دەرونناسی زانکۆی هارتفۆردشایەر
بۆ هەندێک کەس بە بەردەوامی لە ژیاندا چەنسی هەیە، لە کاتێک دا هەندێک کەسیش بە بەردەوای بێ چەنسن؟ توێژەرانی ئایندە بەم چەنسە بێ هۆکار و بێ بەرنامەیە دەڵێن سێرێندیپیتی (1). لە زمانی بازار پێ دەڵێن دوو شەشی هێناوە.
دە ساڵ لەمەوبەر توێژینەوە لە سەر ئەو بابەتەی کە خەڵک پێ دەڵێت چەنس، دەستی پێکردووە. پرسیارەکە ئەمەیە کە بۆ چەنس و ئیقبال تنها لە دەرگەی هەندێک کەس دەدات، بەڵام هەندێکیش بێ بەشن؟ بە دەستەواژەیەکی دیکە هەندێک کەس بە چەنسن و هەندێکیش بێ چەنس.
سەدان کەس بۆ بەشداریکردن لە توێژینەوەیەکە ئامادەبوون و لە درێژەی ساڵانی ڕابردوودا چاوپێکەوتنیان لەگەڵکرا، ژێانیان لە ژێرچاودێریدا بوو و داوایان لێکرا لە تاقیگاکان بەشداربن.
ئەنجامەکان دەریخست کە کلیلی چەنس و بێ چەنسیان لە بیرکردنەوە و کرداریانە بە بێ ئەوەی ئاگایان لێ بێت.
بۆ نمونە، دەرفەتە باشەکان لە ژیان بەرچاوبگرن. کەسە بە چەنسەکان ڕوبەرووی ئەم دەرفەتانە دەبن لەکاتێک دا بێ چەنسەکان نا.
ئەم توێژینەوەیە بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارە بوو کە ئایا تواناکانیان لە دۆزینەوەی دەرفەتەکان دەبێتە هۆکاری چەنس یان نا؟
بە چەنسەکان و بێ چەنسەکان بوون بە دوو گرووپ و ڕۆژنامەیەکی هاوشێوە لە نێوانیان دابەشکرا، داوایان لێکرا کە چاوێکی لێ بکەن و وێنەکانی ببینن و بڵێن چەند وێنەی تێدا بووە. لە نێوان لاپەرەکان ڕێکلامێک هەبوو کە ئاماژەی کردبوو ئەگەر بە سەرپەرشتی ئەم توێژینەوەیە بڵێن کە ئەم ڕێکلامەیان بینیوە پاداشتێکی زۆر باش وەردەگرن. ئەم ڕێکلامە لە نیو لاپەرە و بە فۆنتێکی درشت و بارز لە چاپدرابوو، زۆربەی کەسە بێ چەنسەکان ئەمەیان نەبینی، لە کاتێکدا کە بە زۆربەی بە چەنسەکان ئەم ڕێکلامەیان بینی بوو.
ئەم لێکۆڵینەوەیە دەریخست کە بێ چەنسەکان بە گشتی تووڕەترن لە بە چەنسەکان و ئەم گوشارە دەرونیە تواناکانیان لە سەرنجدان بە دەرفەتەکان لاواز دەکات. لە ئەنجامدا، بێ چەنسەکان بە هۆی تەرکیز لە سەر بابەتەکانی دیکە، دەرفەتە لە ناکاوەکان لە دەست دەدەن. بۆ نمونە ئەگەر بۆ مێوانیەک بڕۆن تەنها بیر لە پەیداکردنی هاوڕێیەکی بێ کەم و کوڕی دەکەن و دەرفەت بۆ دۆزینەوەی هاوڕێیەکی تازە لە دەستی خۆیان دەدەن. ئەوان بۆ دۆزینەوەی کارێک لە ڕۆژنامەکان تەنها بە دوای کارێکی زۆر تایبەت دا دەگەرن و دەرفەتەکانی دیکە لە دەست دەدەن.
کەسە بە چەنسەکان کراوە بیردەکەنەوە و بە ئاسوودەیی بیر لە شتەکان دەکەن، لە ئەنجامدا ئەو شتانە لە دەوروپشتیان ڕوودەدات دەبینن و ئەو شتەش کە بەدوای دەگەڕن دەیدۆزنەوە. بە پێ توێژینەوەکە بە چەنسەکان لە سەر چوار خاڵی سەرەکی دەرفەت دروست دەکەن:
  • یەکەم لە دروستکردن و پەیداکردنی دەرفەت بە توانان
  • لەسەر توانای ئەزموون و شهوودیان بڕیاری پۆزێتیڤانە دەدەن
  • بە پێی چاوەڕوانی پۆزێتیڤانە، هەر ڕوداوێک بۆیان پەسەندە
  • بیرکردنەوەی نەرم و نیانیان (2) ناخۆشیەکانیان بۆ دەکاتە خۆشی
لە کۆتای توێژینەوەکە ئەم پرسیارە هاتە ئاراوە کە ئایا دەکرێ لەسەر ئەم چوار خاڵە بۆ بە چەنسکردنی کەسەکان سوود وەربگرین؟
لە گرووپێک داواکرا کە بۆ ماوەی یەک مانگ کار لە سەر ئەو تەمرینانەی بکەن کە بۆ دروستکردنی ورە و ڕەفتاری کەسێکی بە چەنس داڕێژرابوو، ئەم تەمرینانە یارمەتیان دا بۆ دۆزینەوەی دەرفەتەکان، پشت بەستن بە هێزی شهوود، چاوەڕوانی ئەوە بن کە چەنس یاریان دەبێت و لە بەرامبەر بە ناخۆشییەکان نەرمی بنوێنن.
لە دوای یەک مانگ بەشداربووان گەڕانەوە و باسیان لە ئەزموونیان کرد. ئەنجامەکان زۆر سەیر بوو: ٨٠ لە سەدیان ئاماژەیان بەوە دا کە بوونەتە مرۆڤێکی شادتر، ڕەزامەندیان لە ژیان زۆرتر بووە و گرنگتر لە هەمووی کە بە چەنستر بوونە.
لە کۆتایی دا هۆکاری چەنس و نهێنی سێرێندیپیتی دۆزرایەوە.
1- Serendipity
2- Flexibility

Related Articles

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Back to top button
error: Content is protected !!
Close