Dr. Kamaran Hassan Posts

بەرەو ساڵی ٢٠١٨

دکتۆر کامەران حەسەن دکتۆرای پیشەیی بەڕێوەبردنی کار

بەرەو ساڵی ٢٠١٨
توێژەرانی ئایندەی پەنجا ساڵ لەمەوبەر، چۆن ئەمڕۆیان پێشبینی کردووبوو؟ بە پێی کتێبی “بەرەو ساڵی ٢٠١٨ ” لە ساڵی ١٩٦٨ دا، کۆمەڵێک لە بەناوبانگترین توێژەرانی ئایندە لە دێپارتمانەکانی جیاواز کۆ بوونەوە و هەتا وێنەیەک لە ٥٠ ساڵەی ئایندەی جیهان بخەنەڕوو. ئەنجامی ئەم گردبوونەوەیە کتێبێک بوو بە ناوی بەرەو ساڵی ٢٠١٨ کە لە چاپدرا. ئەمڕۆ ڵاپەرەکانی ئەم کتێبە هەڵدەدەینەوە، هەم سەرنجڕاکێشە و هەم تووشی مەلەلمان دەکات. بۆ ئەوەندە خۆشبینانە بووین؟ بۆ سەرەڕای ئەوەی دەمانزانی گۆڕانکاری کەش و هەوا لە ئارادایە، بەڵام وامان دەزانی بە چەند داهێنانێک دەتوانین چارەسەریان بکەین؟ یان بۆ ئاگامان لە جیهانی ترسناکی کۆمپیوتەری نەبوو؟ دوو بابەت لە بارەی بەرەو ساڵی ٢٠١٨ دروستە، یەکەم کە زۆربەی ئامێرە پیشبینیکراوەکان ئێستا دروست بوونە. دووەم، زۆربەی ئەم ئامێرانە دەرەنجامی زۆر جیاوازی لەگەڵ پێشبینییەکانی ساڵی ١٩٦٨ ی دا هەبووە.
کارلۆس ئار. دێکارلۆ، بەڕێوەبەری بەشی لێکۆڵینەوەی ئۆتۆمەیشن (1) لە ئای. بی. ئێم، لەم کتێبەدا پێشبینی کرد کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا، زۆربەی کارەکانی مرۆڤ بە هۆی ئامێرەکان جێبەجێ دەبێت. بەڵام ئەمە دەبێتە هۆکاری لۆژیکی تر بیرکردنەوەی مرۆڤ. نیوەی قسەکانی دێکارلۆ دروست دەرچوون. ئەو بە باشی پێشبینی کۆمپیوتەرەکانی مینیاتۆری کردووبوو. بەڵام بە هەڵە پێشبینی زمانێکی جیهانی کردووبوو.
جی. ئار. پیریس، لە تاقیگەی بێل، کە باسی لە ئایندەی پەیوەندییەکانی دەکرد، پێشبینی کردووبوو کە پەیوەندی وێنەیی (2) لە مەودای زۆر دوور لە هەموو شوێنێک باو دەبێت. توانای گواستنەوەی وێنەکان و دەقەکان و دەستکاری کردنی لە ڕێگەی دوورەوەی کۆمپیوتەرەکان و ئامێرەکانی دیکە وردە وردە لە پاڵ توانای گواستنەوەی دەنگی مرۆڤ زێدە دەکرێت. لە کۆتایی دا گلۆبالیزمی پەیوەندییەکان ڕوو دەدات، زۆر ڕاستە.
چاودێرە زیرەکەکانی ساڵی ١٩٦٨ دا نیگەرانی گەرم بونەوەی زەریاکان و گۆڕانکاری کەش و هەوا بوون، بەڵام، تۆماس ئێف. مالۆن، بابەت نووسی زانستی کەش و هەوا لە ” بەرەو ساڵی ٢٠١٨” دا، زۆر هۆگری تەکنۆلۆژیای نوێ بوو کە وا دەکات زاناکان بتوانن کۆنترۆلی کەش و هەوا بە دەستەوە بگرن. وای دەزانی، هەتا ساڵی ٢٠١٨ دا ئەگەری سەرکەوتنی چاککردنەوەی کەش و هەوا ٥٠٪ بێت. مالۆن دڵنیایی دەدا بە خوێنەرەکانی کە هەرچەندە پڵەی گرما هەتا ساڵی ٢٠١٨ دا بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئەگەری بەرگەنەگرتنمان لە بەرامبەری، کەمە.
بەڵام پێشبینییەکانی فیلیپ. ئێم. هۆزێری دیمۆگرافیناس ڕاست دەرچوو، ئەو پێشبینی کرد هەتا ساڵی ٢٠١٨ دا ژمارە دانیشتوانی جیهان دەگاتە ٩.٧ میلیارد کەس ( نزیک بە دوو میلیارد کەس زۆرتری پێشبینی کردووبوو)، زۆرترین ڕێژەی زیاد بوون لە ئاسیا و باشووری ئەمەریکا و کەمترینی لە ئەوروپا. هەروەها، مەودای نێوان هەژار و دەوڵەمەند زۆرتر دەبێت. هۆزێر لە کۆتایی دا دەڵیت، بە گوێرەی ئێستادا، تەنها کەسە خۆشبینەکان دەتوانن چاوەڕوانی ڕادەبەدەریان لە زانست دا هەبێت،و دەتوانن بە ئاسوودەیی بڕواننە ئایندە.
گەورەترین پێشبینی کە یارمەتی کتێی بەرەو ساڵی ٢٠١٨ دا، ئیتیەل دۆ سۆلا پوول بوو کە لێکۆڵینەوەکانی لە بارەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و شێوەسازی(3) بوو.
ئەو دەلێت: هەتا ساڵی ٢٠١٨ دا خەزنکردنی زانیارییەکان لە سەر بانکە کۆمپیوتەرییەکان هەرزانتر لە خەزنکردنی لە سەر کاغەز دەبێت. پێدانی باج، دیکۆمێنتەکانی نەخۆشخانەکان، دەقی وانەکان، پسولەی بانکەکان، دیکۆمێنتی کارمەندان و شتی دیکە لە سەر کۆمپیوتەرەکان خەزن دەبێت کە دەکرێت لە تۆرێکی فراوان و نیودەوڵەتی دا لەگەڵ یەکتردا ببەسترێتەوە. دەتوانین هەر زانیارییەک لە بارەی هەر کەسێک بە دەست بێنین، بە بێ ئەوەی کە پێویست بکات مێزەکەمان بە جێ بێڵین. ئەمە کێشەی ١٩٦٨ بوو، کەسەکان لە سەر کاری خۆیان بەردەوام بوون و کۆمەڵێک شتیان دروستکرد، بە بێ ئەوەی بیر لە ئەنجامەکانی بکەن و وایان دەزانی لە ساڵی ٢٠١٨ دا بە دڵنیاییەوە وەلامی ئەم پرسیارانەمان دەست دەکەوێت، ئێستاش کە ساڵی ٢٠١٩ یە!
1- Automation
2- Face to Face
3- Simulation

Related Articles

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Back to top button
error: Content is protected !!
Close