راستیی گریمانه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی زۆرێک بیری لێ ده‌که‌نه‌وه، دیارده‌یه‌کی نوێ نیه. پێکھێنان و گه‌شه‌پێدانی که‌ره‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر بناغه‌ی راستیی گریمانه‌یان (VR) له یه‌که‌مین داڵغه‌کانی چالاکانی بواری کاری وێنه و ھونه ره بینهیهکان بووه. له‌م سه‌دانه‌ی دواییشدا ھه‌وڵێکی زۆر دراوه بۆ به راستی کردنی VR و یه‌که‌مین به‌ڵگه‌ی بینراو له سه‌ده‌ی ھه‌ژده‌دا خراوه‌ته روو.
سه‌ده‌ی ھه‌ژده: شێوه‌کاریی پانۆراما(٣٦٠ پله) یه‌که‌مین ھه‌نگاو بوو بۆ به‌دیھێنانی خه‌یاڵی راستیی گریمانه. بینه‌ر له ناوه‌ندی شێوه‌کاریه بازنه‌ییه‌کاندا راده‌وه‌ستا و خۆی له نێوان رووداو و شوێنی شێوه‌کاریدا ده‌بینیه‌وه. بۆ نمونه ئه‌و شێوهکاریانهی پێکدادانه مه‌زنه‌کانی وه‌کوو دیزاینێکی ٣٦٠ پله‌یی ده‌خسته به‌رچاو.
ساڵی ١٨٣٨: لێکۆڵه‌ر چارڵز وێتستۆن (Charles Wheatston)له توێژینه‌وه‌یه‌کیدا گه‌یشته ئه‌وه‌ی کاتێک دوو وێنه‌ی ته‌خت و دوو ره‌ھه‌ندی بخرێنه پێش چاوی مرۆڤه‌وه، مێشک ئه‌م دوو وێنه ھاوتای یه‌ک وێنه‌ی سێ ره‌ھه‌ندی و قووڵ، فام ده‌کات. ئه‌م دۆزینه‌وه بووه ھۆی ئه‌وه‌ی درووست‌کردنی ئامێری بهرجهستهبینی سترۆسکۆپ (Stereoscope) به ناوی خۆیه‌وه تۆماربکات. له ئێستادا پێکھاته‌ی ئه‌م ئامێره له که‌ره‌سته‌ی VRی نرخ ھه‌رزان، له ھه‌ندێک له مۆبایله زیره‌که‌کاندا به کار ھێنراوه.
شێوه‌یه‌کی ته‌واوتری ئه‌م ئامێره جارێک له ساڵی ١٨٤٩دا له ژێر ناویThe Lenticular Stereoscope به ده‌ستی ده‌یڤد برۆسته‌ر(David Brewster) و جارێکی دیکه له ساڵی ١٩٣٩دا له ژێرناویView Master به ده‌ستی ڤلیام گرۆبه‌ر(William Gruber) درووست کراوه.
ساڵی ١٩٢٩: له‌م ساڵه‌دا ئیدوارد لینک (Edward Link)ئامێرێکی ئافراند که ده‌بێته باپیره‌ی ئامێره ھاوشێوهسازهکانی فڕینی ئێستا. ئامێری Link Trainer له شێوه‌ی کابینی فڕۆکه‌وانیدا درووست کرابوو و ماتۆڕه‌که‌ی ده‌بووه ھۆی له‌رینه‌وه‌ی سوکان و بۆ ھاوشێوه‌سازی حاڵه‌ته‌کانی فڕین وه‌کوو به‌رزبوونه‌وه و سووڕانه‌وه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا سوپای ئه‌مریکا بووه کڕیاری ئه‌م ئامێره و له درێژه‌ی شه‌ری دووه‌می جیھانی‌دا زیاتر له نیو ملیۆن که‌س به یارمه‌تی ئه‌م ئامێره فێری فڕۆکه‌وانی بوون.
ساڵی ١٩٣٠: نووسه‌ر، ئهستهنڵی جی. وینبام(Stanley G.Weinbaum) چیرۆکی زانستی-خه‌یاڵی پیگمهلیۆن (pygmalion’s Spectacles)ی نووسیه‌وه. له‌م چیرۆکه‌دا ئامێرێک به‌کارده‌ھێنرا که وێنا ده‌کرا ھاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێی ده‌وترێت ھێدسێتی راستیی گریمانه! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌م ئامێره، ده‌کرا پێنج ھه‌ستی مرۆڤ ئه‌زمون بکرێت. زۆرێک له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌دان چیرۆکه زانستی-خه‌یاڵیه‌کان، کارلێکی زۆریان ھه‌بووه له‌سه‌ر بیری به‌دیھێنه‌ران و توێژه‌رانی ئه‌م بواره‌دا بۆ نه‌خشه‌کێشان و شکڵی ئافرندانی که‌ره‌سته‌کانی راستیی گریمانه.
ساڵی ١٩٥٠: له ساڵه‌کانی نێوان ده‌یه‌ی په‌نجای زایینی‌دا، سینه‌ماکارێک به ناوی مۆرتۆن ھیلیگ(Morton Heilig) ئامێرێکی ئافراند به ناوی سهنسۆراما (Sensorama). ئه‌م ئامێره ھاوشێوه‌ی ئامێری گێمی ئارکیدی ئه‌مڕۆیه و بریتی بوو له کورسیه‌کی له‌رزۆک، شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی، و چه‌ند ئامێرێک بۆ گواستنه‌وه‌ی ھه‌ستی بیستن، بۆن کردن، چه‌شتن و به‌رکه‌وتن بۆ به‌کارھێنه‌ر. چه‌ند فیلمێکی کورت بۆ ئه‌م ئامێره ساز کرا به‌ڵام به ھۆی گه‌وره‌بوون و تێچووی زۆره‌وه به‌رده‌وام نه‌بوو.
ساڵی ١٩٦٨: زانایه‌ک به ناوی ئایوان سۆتێرلهند (Ivan Sutherland)یه‌که‌مین ئامێری له‌سه‌ر بنه‌مای VR/AR درووست کرد. ناوی ئه‌م ئامێره مه‌زنه شه‌مشێری دامۆکلێس(Sword Of Damocles) بوو و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ی تا ئه‌و کاته درووست کرابوون له بری ته‌له‌فزیۆن، گرێ ده‌درا به کۆمپیۆته‌ره‌وه. شێوه‌ی ئه‌م ئامێره زۆر ترسێنه‌ر بوو و ھه‌روه‌ھا به ھۆی ئه‌وه‌ی پۆشین و به‌کارھێنانی زۆر دژوار بوو ھیچ کات نه‌گه‌یشته ئاستی فرهبهرھهمھێنان و فرۆشه‌وه.
ساڵی ١٩٨٧: له‌م ساڵه‌دا یه‌که‌مین چالاکی رێکخراوه‌یی گه‌شه‌پێدانی VR ئه‌نجام درا و کۆمپانیای VPL چه‌ند ھه‌وڵێکی خسته گه‌ڕ بۆ درووست کردن و په‌ره‌پێدانی ئامێره‌کانی راستیی گریمانه‌یی. ئه‌م کۆمپانیا ئامێرێکی ئافراند بریتی بوو له ھێدسێتی ستریۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ، چاویلکه به LCDیه‌وه و ده‌ستکێش بۆ گواستنه‌وه‌ی جووڵه‌ی ده‌ست و قامک بۆ نێو گۆڕه‌پانی یاریه‌وه. به ھۆی گران بوونی نرخه‌وه ئه‌م ئامێره، پێشوازییه‌کی ئه‌وتۆی لێ نه‌کرا.
ساڵی ١٩٩٣: کۆمپانیای سگا که له لووتکه‌ی گه‌شه و ناوبانگدا بوو، چاویلکه‌یه‌کی راستیی گریمانه له ژێر ناوی SEGA VR Glasses دیزاین کرد بۆ کۆنسۆڵی سگا جهنسیسی خۆی. ئه‌م چاویلکه راستیی گریمانه به‌س کاتێک کارا ده‌بوو که گرێ ده‌درا به خودی کۆنسۆڵهوه و بێ ئه‌وه نه‌ده‌که‌وته کار. ئامێری SVG به ھۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کۆمپانیاکانی درووست کردنی گێمه‌وه پشتیوانیه‌کی ئه‌وتۆی لێ نه‌کرا و به ھه‌موویه‌وه چوار یاریی بۆ درووست کرابوو، نه‌گه‌یشته سنووری په‌ره‌پێدان و فرۆشتنه‌وه.
ساڵی ١٩٩٥: کۆمپانیای نیـنـتـنـدۆ وه‌کوو رکابه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و ساڵانه‌ی کۆمپانیای سگا، په‌ندی وه‌رنه‌گرت له شکستی رکابه‌ره‌که‌ی و ئه‌م جاره کۆنسۆڵێکی جیاوازی له‌سه‌ر راستیی گریمانه‌یی ئافراند. ئامێری Nintendo Virtual Boyیان به کورتی VR-32 یه‌که‌مین کۆنسۆڵ بوو گرافیکی سێ ره‌ھه‌ندی ھێنایه نێو یاری کۆمپیۆته‌ره‌وه. ئه‌م ئامێره‌ش به ھۆی نرخی زۆر به‌رزه‌وه و کێشه‌ی ره‌نگ (که به ته‌نھا پاڵپشتیی دوو ره‌نگی سوور و ره‌شی ده‌کرد) ده‌بووه ھۆی ئه‌زیه‌تی چاوی بهکارھێنهرانیهوه و بۆیه ئاستێکی فرۆشتنی باڵای ده‌ست نه‌که‌وت.
سه‌ده‌ی ٢١: سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک، سه‌ده‌ی روانگه‌یه‌کی تۆکمه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدانی راستیی گریمانه. له‌م سه‌ده‌یه‌دا وه‌به‌رھێنان و ھه‌بوونی روانگه‌ی زانستیی بۆ ئه‌م بواره، بووه ھۆی پێکھێنان و په‌ره‌پێدانی ھێدسێتی جۆراوجۆری راستیی گریمانه له به‌شی کات به‌سه‌ربردندا. ئه‌م ئامێرانه چ له رووی شێوه‌ی ھاتنه نێو بازاڕه‌وه و چ له رووی پاڵپشتی کردنی به‌ربڵاو له لایه‌ن یاری سازانه‌وه، ھه‌نگاوگه‌لێک له پێش پێشینیانی خۆیانه‌وه‌ن. ئه‌مه‌ش کڵاورۆچنهی ھیوایه‌که بۆ گه‌یشتن به ئامانجه مه‌زنه‌کان.
ھێدسێتی راستیی گریمانه
ئۆکیۆلۆس ریفت: Oculus Rift دروست کردن و گه‌شه‌پێدانی ھێدسێتی راستیی گریمانه به ده‌ستی کۆمپانیای سه‌ربه‌خۆی تایبه‌تی Oculus VR و له ساڵی ٢٠١٢دا ده‌ست پێ کرد. ئه‌م کۆمپانیا به ھۆی نه‌بوونی ده‌سمایه بۆ په‌ره‌پێدانی ھێدسێت که‌ڵکی له کێک ستارتر وه‌رگرت بۆ دابین کردنی ده‌سمایه و له ئاکامێکی باش‌دا ٢.٥ ملیۆن دۆلار بۆ ده‌ستپێکردنی پڕۆژه‌که کۆ کرایه‌وه. له درێژه‌دا کۆمپانیای فه‌یسبوک ھاته پێشه‌وه و مافی خاوه‌ندارێتی ئۆکیۆلۆسی به بڕی ٢ ملیار دۆلار کڕی.
پاش ئه‌مه، به‌سه‌رھاتی ئافراندنی ھێدسێتی راستیی گریمانه‌یی ره‌وتێکی تۆکمه‌تری وه‌رگرت. تا ئه‌و راده‌یه‌ی زۆرێک له کۆمپانیا مه‌زنه‌کانی پیشه‌ی یاری سازی، ھاتنه نێو قۆناغه‌کانی په‌ره‌پێدان و ئافراندنی ئه‌م ھێدسێته و له ووتووێژگهلێکدا داھاتوویه‌کی روونیان بۆ نه‌خشاند. سه‌ره‌تا دوو نموونه‌ی تاقیکاریان دروست کرد بۆ ئۆکیۆلۆس و به شێوه‌یه‌کی سنووردار له نێو تاقیکارهکاندا بڵاویان کرده‌وه تا ئه‌وه‌ی له کۆتاییدا له ساڵی ٢٠١٦ دا ئامێری راسته‌قینه که‌وته بازاڕه‌وه. ئه‌و ھێدسێته شاشه‌یه‌کی PenTile OLED یه‌کده‌ستی ھه‌بوو له‌گه‌ڵ ووردی نیشاندانی 2160*1200 و بۆ ھه‌ر چاوێک 1200*1080 ووردی نیشاندان و له‌گه‌ڵ رفرش ره‌یتی ٩٠ ھێرتزی و گۆشه‌نیگای ١١٠ پله‌وه. ئه‌م ئامێره سیسته‌می ده‌نگی به‌رجه‌سته(سێ ره‌ھه‌ندی) ھه‌یه و ده‌کرێت جێ گۆڕکێی پێ بکرێت له‌گه‌ڵ ھێدسێتی به‌کارھێنه‌ردا. ته‌ڵه‌زمه جووڵهییهکهی بریتیه له شه‌ش لایه‌نی DOF له‌گه‌ڵ ته‌ڵه‌زمی جووڵه‌یی IR LED که ئه‌رکی ئه‌وه‌یه که‌شوھه‌وایه‌کی سێ ره‌ھه‌ندی پێک بھێنێت بۆ ناسینه‌وه و وه‌رگرتنی جووڵه‌کانی سه‌ری مرۆڤ. ئه‌م ته‌ڵه‌زمه که له رێگای ده‌رگای USB ـه‌وه گرێ ده‌درێت به ھێدسێتهوه، له‌سه‌ر مێز و له پێشه‌وه‌ی به‌کارھێنه‌ردا داده‌نرێت و به‌م ھۆیه‌وه ده‌رفه‌تی به‌کارھێنانی ھێدسێت له شێوازه‌کانی دانیشتن، راوه‌ستان و له کاتی رۆیشتندا فه‌راھه‌م ده‌بێت.
ده‌سکی کۆنسۆڵی Xbox One و کۆنترۆڵه‌ری تایبه‌تی Oculus touch له ده‌روازه‌کانی کۆنترۆڵی ئه‌م ھێدسێتهن. کێشی ده‌گاته ٤٧٠ غرام و نرخی ٥٩٩ دۆلاره. ده‌بێ بزانن بۆ به‌کارھێنانی ئه‌م ھێدسێته پێویستتان به کۆمپیۆتهرێکه به سه‌خت ئامێری زۆر به‌ھێزه‌وه. به‌م ھۆیه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆری به‌کارھێنه‌ر، ناتوانن که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن ھه‌رچه‌ند پشتیوانیه‌کی نه‌رم ئامێریی به‌رین ده‌کرێت له‌م که‌ره‌سته‌وه.
ته‌کنۆلۆژیای راستیی گریمانه لێره بخوێنه‌وه