Dr. Kamaran Hassan Posts

ئایندەتوێژی چییە؟

دکتۆر کامەران حەسەن دکتۆرای پیشەیی بەڕێوەبردنی کار

ئایندە توێژی لە یەک ڕستە بەم شێوەیە دەبێت کە: خوێندەوەیەکی سیستەمی بە مەبەستی زاڵ بوون بە سەر ئایندە و دروست کردنی ئایندەیە. ئایندە دەغدەغەی هەمیشەیی هاوبەشی هەمۆ مرۆڤەکان لە گەردوون دا بووە. بێ شک ڕابردوو تەنها لە خەیاڵماندا دەتوانین گۆڕانکاری لە سەر بکەین و کاتی ئێستاشدا ئەوەندە بە خێرایی تێدەپەڕێ کە مەجالی هیچ جۆرە لێڕامانمان لە سەر نییە تەنها شتێک کە بۆمان دەمێنێتەوە ئایندەیە. ئایندە تەنها دەرفەتی ئێمەیە کە بتوانین گؤڕانکاری تێدا دروست بکەین. پرسیار ئەمەیە چۆن دەتوانین لە ئایندە گۆڕانکاری دروست بکەین؟ چۆن دەتوانین بۆ ئایندە ئامادە بین؟ سێنکا فەیلەسوفی یۆنانی دەڵێ: ئایندە هاتووە، بەلام هێشتا بەربڵاو نەبووەتەوە. کە واتا ئەگەر بەم شێوەیە بێت کە وایە، هەوڵی ئێمە دەبێ بۆ پەیدا کردنی سیگنالە لاوازەکان بێت کە لە کاتی ئێستادا لە دەورو بەری ئێمەدان کە لە ئایندە دا دەبنە سۆنامییەک. زانستی ئایندە توێژی و تواناکان و گرنگییەکانی بۆ بە دەست هێنانی وێنەیەکی روون و شەفاف لە ئایندە دا رۆژ بە رۆژ لە گەشە کردن دایە.

Related Articles

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Back to top button
error: Content is protected !!
Close